watch sexy videos at nza-vids!
baxerbey bo wapsite: www.Kurdzhin.Xtgem.comD
Aloda boon be sexy
د. رِشدار محه‌مه‌د ئه‌مین
كاندیدى بوردى نه‌خوشیه‌ ده‌روونیه‌كان
یه‌كيك له‌ گرفته‌ گه‌روه‌كانى جیهان له‌م سه‌رده‌مه‌دا،بریتیه‌ له‌ ئالوده‌بوون،.ئالوده‌ بوون به‌ مانا ساده‌كه‌ى واته‌:بوونى پالنه‌ريكى جه‌سته‌یى و ده‌روونى به ئه‌نجامدانى كاريك به‌به‌رده‌وامى، له‌گه‌ل ئالوزبوونى و یان پشكه‌وتنى ته‌كنولوجیا، روش له دواى روش جورى نوئ له‌ ئالوده‌ بوون هاته‌ كایه‌وه‌ وه‌ك ئالوده‌ بوون به‌ ده‌رمان وماده‌ هوشبه‌ره‌كان، ئالوده‌ بوون به‌ ئینته‌رنيت، پله‌ي ستيشسن، قومار...هتد.ره‌نگه‌ ئالوده‌ بوون به‌ سيكسیش كونترین جورى ئالوده‌ بوون بيت له‌ رووى مروفایه‌تى، به‌لاَم كه‌مترینیان بكات كه‌ قسه‌و باسى له‌ سه‌ر كرابيت، ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌یه‌ كه‌ مروف هه‌میشه‌ حه‌زده‌كات رِه‌فتاره‌ نه‌شیاوه‌كانى له‌ خه‌لك بشاريته‌وه ‌و لاى كه‌س باسیان نه‌كات، له‌ كاتيكدا ئه‌م ره‌فتارانه‌ ده‌بنه‌ مایه‌ى توانج و په‌لار و ره‌خنه‌ گرتنى خه‌لك و دووركه‌وتنه‌وه‌یان له‌ ئه‌و، بویه‌ هه‌موو كات هه‌ول ده‌دات به‌ نهينى ئه‌نجامیان بدات و له‌ سه‌ره‌تادا به‌دواى هیچ چاره‌سه‌ریه‌ك ناگه‌رِيت، تا ئه‌و كاته‌ى ته‌واو له‌ ده‌ستى بئ زار ده‌بيت و گرفته‌كه‌ى گه‌وره‌ بووه‌،.كه‌سى ئالوده‌ بوو هه‌موو ده‌م ده‌زانيت گرفتيكى بوخوى دروستكردووه‌، به‌لاَم له‌ ترسی په‌راويزكردنیان له‌ كومه‌لگه‌ به‌ دواى چاره‌سه‌ركردندا ناگه‌ريتن و هه‌نديك جاریش بویان به‌ چاك بوونه‌وه‌ نیه‌ لاى هیچ كه‌سيك، به‌لكو بویان وایه‌ گرفته‌كه

تايبه ته يان هه ر كاتيك بيانه وئت ده توانن جاره سه ري خو يان
بكه ن ئه مه ش گرفتي ئالوده بووني زياتر ده كات و سه ر
ئه نجام ئاماشه كاني ئالووده بوو به ديار ده كه ون بريتييه له خه موكي توند هه‌ستكردن به‌ نزمى كه‌سایه‌تى، شه‌رم و لقبوونه‌وه‌ له‌ خود، به ئوميدى،بيزارى مروفه كان زور و ململانئ له گه ل داب و نه‌ریته‌كان، شيواوى له‌ بیركردنه‌وه‌ ونه‌مانى تواناى بیركردنه‌وه‌ و ته‌ركیزكردن، په‌شیمان بوونه‌وه‌ى به‌رده‌وام و خود سه‌رزه‌نشتكردن و ترس له‌ په‌روايزكردن، كه‌ ئه‌مانه‌ ده‌بنه‌ هوى گوشه‌ گیرى و دوور كه‌وتنه‌وه‌ له‌ خه‌لك، خو په‌روايزكردن له‌ گه شه‌یه‌ك، له‌ جیاتى به‌شداریكردن له‌ چالاكییه‌ كومه‌لاَیه‌تیه‌كان، دانیشتن له‌ ماله‌وه‌ وسه‌یركردنى گوشار و فیلمى ورمانتیك، كه‌ له‌ كوتاییدا و به‌ هوى ئه‌م ره‌فتارانه‌ تووشى چه‌ندین گرفتى ده‌روونى، كومه‌لاَیه‌تى، جه‌سته‌یى، مادى، خيزانى، پیشه‌یى، ته‌نانه‌ت یاسایشى ده‌كه‌ن.
سيكسی دروست بریتیه‌ له‌ شیوازيك له‌ شيوازه‌كانى خوشگوزه‌رانى و نیشانه‌ى ده‌رووندروستى و ته‌ندروستیه‌، به‌لاَم كاتيك ده‌بيت به‌ ئالوده‌بوون، ئه‌وا مه‌ترسی له‌ مه‌ترسی هیچ ئالوده‌بوونيكی تر كه‌متر نییه‌، له‌ ليكولینه‌وه‌یه‌كدا ده‌ركه‌وتووه‌ له ‌3- 6 % ئه‌مریكییه‌كان به‌ سيكس ئالوده‌ بوونه‌، له‌وانه‌ش 70- 75 % هه‌واى خوكوشتنیان داوه‌ 40- 45 % گرفتى گه‌وره‌ى خيزانیان دروستكردووه‌، له‌ 75 % له‌ مندالییه‌وه‌ له‌رووى جه‌سته‌ییه‌وه‌ خراب مامه‌له یان له‌گه‌ل كراوه‌و81 % ده‌ستدريشى سيكسی و97 % له‌ رووى ده‌روونى و سوزدارى خراب مامه‌ له‌یان له‌گه‌ل كراوه‌.
مه‌رج نیه‌ كه‌سی ئالوده‌ بوو به‌ سيكس له‌ خه‌لكى تر زیاتر سيكس بكات، به‌لكو چه‌ند نیشانه‌یه‌ك هه‌یه‌ یان چه‌ند پرسیاريك هه‌یه‌ له‌خوى بكات، ئه‌وا ده‌زانيت تووشی ئالوده‌ بوون بووه‌، به‌لاَم به‌ر له‌م پرسیارانه‌:-

دووخالى گرنگ هه‌یه‌، یه‌كه‌میان: ئایا ئه‌م ئالوده‌ بوونه‌ واي ليكردووه‌ تواناى ئه‌نجامدانى كاركردنى نه
ئه‌گه‌ر وه‌لاَمى هه‌ركام له‌م پرسیارانه‌ به‌ به‌شى بوو، ئه‌وا تو خه‌ریكى تووشى ئالوده‌بوون به‌ سيكس ده‌بیت، به زیاتر دلنیا بوون ئه‌م پرسیارانه‌ وه‌لاَم بده‌ره وه:
-1ئایا زیاتر له‌ په‌یوه‌ندیه‌كى سيكسیت هه‌یه‌؟

-3ئایا هیچ چالایه‌كیه‌كى سيكسیت ئه‌نجامداوه‌، كه‌ به‌هویه‌وه‌ تووشى
گرفت یان زیندانى كردن بوبیت؟

-4ئایا هه‌ولت داوه‌ هیچ كاميك له ره‌فتاره‌كان له‌ پرسیاره‌كانى یه‌كه‌م وازلئ بهينیت بو ماوه‌یه‌كى زور و نه‌ت توانیوه‌؟
-5ئایا هیچ نهیه‌كى سيكست هه‌یه‌ كه‌ نزیكترین كه‌سیش له‌ خوت نه زانت؟
.ئه‌گه‌ر وه‌لاَم به هه‌ركام له‌ مانه‌ به‌ به‌شى بوو ئه‌وا تو تووشى ئالوده‌ بوون بویت، به‌لاَم ئه‌وه‌ش بزانه‌ كه‌ هه‌وارى خوش ئه‌وه‌یه‌ هيشتا ماوه‌ى زور ماوه‌ بو یارمه‌تی دانت.
چاره‌سه‌ركردن:
یه‌كيك له‌ سه‌ختترین چاره‌سه‌رى ده‌روونى له‌م رِيگاره‌دا بریتیه‌ له‌ ئالوده‌ بوون‌، هه‌ر یه‌كيك بابه‌تيك بخوينته‌وه‌ ده‌رباره‌ى ئالوده‌بوون هه‌ست به‌ گه‌وره‌یى گرفته‌كه‌ ده‌كات، له‌ ئالوده‌بوون به‌ سيكس، له‌ قوناغه‌ سه‌ره‌تاییه‌كانیدا مروف هه‌ست به‌ تام وله‌ زه‌تيكى زور ده‌كات، كه‌وا ده‌گاته‌ قوناغى جوش وخروش، له‌م كاته‌شدا میشك چه‌ند ماده‌یه‌كى كیمیاوى ده‌رده‌دات، كه‌وا به‌به‌رده‌وامبوون و دووباره‌ بوونه‌وه‌ى ئه‌م كاره‌ ميشك له‌سه‌رى رِاديت و هه‌موو ده‌م داواى دووباره‌ بوونه‌وه‌ى ئه‌م كارانه‌ ده‌كات ، تاكوو هه‌مان ماده‌ ده‌ربداته‌وه‌، بویه‌ كه‌سی ئالوده‌بوو پئ ویستى به‌ ماندووبوون و ئازار و ئارامى زور هه‌یه‌ تا له‌م گرفته‌ رزگارى بكت، پيویسته‌ سه‌ردانى بنكه‌ى تایبه‌ت و پزیشكى ده‌روونى بكات، كه‌سی ئالوده‌بوو ده‌بيت له‌ هوشیارتر بيت و به‌سه‌ر كات و به‌نده‌كانى وه‌ك شه‌رم و عه‌یبه‌دا زال بيت، وا هه‌ست نه‌كات تاوان یان و گوناهى ئه‌نجامداوه‌ ، چونكه‌ گه‌ر تاوان یان گوناهه‌، ئه‌وا ته‌نها تاوانى ئه‌و نیه‌ وهى هه‌موو
كومه لگایه‌، بویه‌ ئه‌ركى هه‌موو كومه‌لگایه‌ به‌شداربن له‌ چاره‌سه‌ركردن نه‌ك سه‌رزه‌نشتكردن.
به نووسینى ئه‌م بابه‌ته‌ سوود له‌م سه‌رچاوانه‌ وه‌رگیراوه‌
1. www.alloutlifechallenges.org
2. www.sexaddictionhelp.com
3. www.medicinenet.com

Prepared by:zhiyar kerkuy
Home